ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری كه‌ره‌ج، به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گلكۆی “پوویا به‌ختیاری” له گیانبه‌خت كردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی وه‌كوو “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “پووران نازری” و “ناهید شیربیشه” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و دوایی ئازاد كران. شایانی باسه كه “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧ چالاكی مه‌ده‌نی دیكه، له لایه‌ن له‌قی ٢ی دادسه‌رای ئێوینه‌وه پهروهنهدهیهكی قه‌زایی نوێیان بۆ ساز كراوه.
