كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سرێش ئاوا رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به‌كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری شه‌ورای شار، خوازیاری په‌رداختی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی ساڵی ٩٩ بوون. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌ر به‌رپرسان نه‌چن به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه مانگرتن له كار ڕاده‌گه‌ینن.