كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرێبه‌ستی شاره‌داری خوڕه‌مشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی چوار مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری و شۆرای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جاره كرێكارانی شاره‌داری ئه‌و شاره به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕییوه و ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری به پێدانی حقووقی یه‌ك یان دوو مانگ هه‌وڵیان داوه به‌و شێوه‌یه كرێكاران ناچار بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌ر نه‌گرن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.