كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌نگی وه‌رزین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه زیاتر له سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و حه‌قی بیمه‌كانیانیش زیاتر له ٨ مانگه نه‌خراوه‌ته حیسابی شێركه‌تی بیمه. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی به‌مه‌به‌ستی داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆیان به ده‌یان جار سه‌ردانی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی شار و ئۆستانیانی نیشته‌جێ بووی خۆیان كردووه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و ئۆستانه هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌كانیان ناڕوونه.
