کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهدان

اعتراض کارگران خطوط ابنیه فنی راه آهن جنوب شرق زاهدان1

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌ڵێوه‌، كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهدان، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی نارازی له‌ ماوه‌ی دوومانگی ڕابردوودا خاوه‌ن كار ته‌نیا ٢ ملیون تمه‌نی خستووه‌ته‌ حیسابی كرێكاران و روونی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پاره‌ كه‌مه‌ له‌ جیاتی كام له‌ موعه‌وه‌قه‌تیان په‌رداخت كراوه‌ له‌ حاڵێكدا هێشتا جێژنانه‌ و پاداشی ئاخری ساڵی پاریی وێڕای حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێنه‌داون.