ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ ئۆستانی ئه‌رده‌بیل و كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه، ده‌توانن هه‌زینه‌ی سازكردنی به‌شی تووریستی وه‌كوو ڕیستووران و شوێنی حه‌وانه و گه‌شت وگوزار بۆ به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منی ئه‌و ئۆستانه په‌رداخت بكه‌ن به‌ڵام كاتێك كرێكاران داوای حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: پاره‌مان نییه و دوای ٤٠٠ ملیۆن وامی بانكیمان كردووه.
