به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شیركه‌ت گازی سه‌قز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٩ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كرانی جلوبه‌رگی تایبه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌دوای چه‌ند كاتژمێر سه‌رۆكی ئیداره‌ی گاز به ئاماده بوون له ناو كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڵێنی پێ داون كه تا سبه‌ینێ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، سه‌رله‌نوێی ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه و مانگرتن.