كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی پێنجی میترۆی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكاران، پتر له ١٥٠ كرێكار له هێڵی پێنجی میترۆی (تاران- كه‌ره‌ج) كار ده‌كه‌ن كه ٩٠ كه‌سیان له به‌شی ئینتزامات و ٨٠ی دیكه‌یان له به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌ن و دواخرانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، باروودۆخی ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.