كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “میاندووئاو”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرانی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری “میاندووئاو” ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وهرنهگرتووو و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون گه‌ر له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وام بن، له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه ئه‌ده‌ن به كۆبوونه‌وه‌كانیان.
