كرێكارانی شاره‌داری “ساڵه‌ند”ی دزفوولی سه‌ر به ئۆستانی خووزستان ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دان و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ساڵه‌ند سه‌ره‌ڕای ناڕازی بوون له دۆخی ژیان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه، چه‌ند مانگ جارێك حه‌قده‌سته‌كانیان پێ ئه‌درێت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كرێت. به پێی ڕاپۆرته‌كان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش شاره‌داری “ساڵه‌ند” زیاتر له ٤ میلیارد زه‌وی فرۆشتوووه و هۆكاری فرۆشتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی، دابین كردنی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانی كرێكاران ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كرێكارانی ئه‌و شاره‌دارییه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتوووه .