کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كانزای “چادۆرمه‌لوو”

تجمع اعتراضی کارگران معدن چادرملو3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كانزای “چادۆرمه‌لوو”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

كرێكارانی په‌یمانی كانزای “چادۆرمه‌لوو” به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست‌ خاوه‌نكار، خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بوون. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه‌، كاره‌كه‌یان به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ نه‌ك كاتی، به‌ پێی ته‌بسه‌ره‌ی ٢ی ماده‌ی ٧ی یاسای كار، له‌ كاتی به‌ستنی قه‌رارداد ته‌نانه‌ت گه‌ر ماوه‌ی قه‌رارداده‌كه‌شی تێدا نه‌نوسرابیت، ئه‌و قه‌رارداده‌ به‌ هه‌میشه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ كرێكارانی به‌شی “ترانسپۆرت”ی كانزای “چادۆرمه‌لوو” به‌ دوای یه‌ك مانگ و نیو كاری به‌رده‌وامی بی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌یمانكار قه‌راردادی نوێ ببه‌ستن.