کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی “دێهده‌شت” و “حه‌فه‌شجان”

تجمع کارگران اعتصابی دهدشت و هَفشِجان1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی و سه‌نه‌عه‌تكارانی مانگرتووی پڕۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی “دێهده‌شت” و كرێكارانی جووشكاری پڕۆژه‌یی و هیڵه‌كانی لووله‌ی “حه‌فه‌شجان”، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جیا جیا، پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ڕاگه‌یاند.

كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، كه‌مپه‌ینێك به‌ ناوی “ته‌خلییه‌ی سه‌رانسه‌ری بیست- ده‌ی ١٤٠٠”یان ساز كرد، ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ به‌ زۆربه‌ی شاره‌كان بڵاوه‌ی كرد و كرێكارانی لانیكه‌م ١٠٥ واحیدی سه‌نعه‌تی له‌ ئۆستانه‌ جواروجۆره‌كانی ئێران، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و په‌یوه‌ست بوون به‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری.