کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ده‌شتی ئازادگان

تجمع اعتراضی کارگران آبفای دشت آزادگان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ده‌شتی ئازادگان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

كرێكارانی به‌شی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی شارستانی ده‌شتی ئازادگان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌، خوازیاری په‌رداختی ٧ مانگ حەقدەستی دواخراویان بوون. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌: “له‌گه‌ڵ گرانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌زینه‌كانی ژیان، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، باروودۆخی ژیانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستۆته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌”. ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند: “به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی بیمه‌نامه‌كانیان تازه‌ ناكاته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تیش هیچ بایه‌خێك به‌ باروودۆخی مه‌عیشه‌ت و سڵامه‌تی کرێکاران نادات”.