کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام

تجمع کارگران شهرداری ایلام

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری ئیلام، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی  مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان چه‌ندین مانگه‌ به‌ ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یە نیگرانی خۆیان له‌ باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.