كرێكارانی شاره‌داری ئابدانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه و سەرەڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ده‌وله‌تییه‌كان، هیچ یه‌ك له خواسته‌كانیان جێبه‌جی نه‌كراوه. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری ئابدانان به هۆی نه‌درانی حقووقه‌كانیان له باروودۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تی ژیان بەسەر دەبەن.