کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا

تجمع اعتراضی کارگران شهرداری کوت عبدالله

به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، به‌ خواستی ئازادی هاوكاره‌كانیان و پێدرانی حەقدەستە دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر دادگای كازروون و بینای شاره‌داری ئه‌م شاره‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

زیاد له‌ حه‌فتەیە‌کە كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌تەوە  و ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ ئازادییان بی ئاكام ماوه‌ته‌وه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له ‌كرێكاران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری ئازادی هاوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.