ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بهلهدهستهوه گرتنی پلاكارد، خوازیاری لابردنی ئاسته‌نگییه حقووقییهكانیان، په‌سه‌ند نه‌كردنی به‌ڵگه‌ی كارمه‌ندان، چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ی جێبه‌جێ بوونی كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، بهڕێهڕبردنی ته‌واوی ماده‌ی ١١٢، به‌هێزكردنی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی نه‌وت، گۆڕینی ئه‌ساسنامه‌ی سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی نه‌وت، په‌رداختی وامی مه‌سكه‌ن، چاكسازی یاسای وه‌رگرتنی باجی سه‌ر درئامهدی كارمه‌ندانی نه‌وت بوون. جێی ئاماژه‌یه كه به‌شێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌وت كه به هۆی شیفتی كاری نه‌یانتوانی له‌م كۆبوونه‌وه به‌شداربوون له ڕێگه‌ی به ده‌سته‌وه گرتنی تراكت له شوێنی كاره‌كانیان، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان ده‌ربڕی.