ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “سی سه‌خت” له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ چه‌ندمین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٨٥ كه‌س ده‌بێ له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی “خاكه‌لێوه، گوڵان، جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیش”یان په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.