رۆژی سێشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شارستانی رامشیر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیداره‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێ راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رایانگه‌یاندووه كه پتر له ٧ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و ئه‌مه لهحاڵێك دایه كه ته‌وه‌رۆم و گرانی به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه و بووه‌ته هۆی ناله‌باریی ژیان و زه‌خت له سه‌ر كرێكاران. شایانی باسه، كرێكارانی نارازی به وتنه‌وه‌ی دڕۆشم له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.