كۆمه‌ڵێك له مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراوی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، مۆعلیمان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مۆعهلیمان، په‌رداخت نه‌كرانی پاداشی خانه‌نشینكراوان و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ربڕی. به وته‌ی به‌شداربووان، هێزه ئینتزامییه‌كان و به‌سیج بۆ سه‌ركۆتی ناڕازییان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و به لێدان و بێرێزی هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین جار مۆعهلیمان و خانه‌نشینكراوان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناره‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، هه‌روه‌ها ئازاد كردنی مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
