كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ناو شاری ورمێ ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
شۆفیر و خاوه‌ن ئۆتۆبووسه‌كانی ناو شاری ورمێ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگ بیمه‌ی بێكاری به‌خاتری داخرانی ناوه‌نده‌كانی ئۆبۆبووسڕانی، خوازیاری ئه‌وه بوون كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ورانی قه‌ره‌نتینه‌دا بایه‌خ به باروودۆخی بژێوییان بدات.