كۆمه‌ڵێك له شۆفیری ماشینه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندرووستیی شاری شووش، رۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی رێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، شۆفیرانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای بێهداشتی شارستانی شووش، خوازیاری په‌رداختی ٤ تا ٥ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌ئمینی ئه‌منییه‌تی پێشه‌ییان بوون. شایانی باسه، ژماره‌ییه‌ك له شۆفیرانی ناوه‌ندی بێهداشتی شووش له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له سه‌ر كار دوور خراونه‌ته‌وه.