ژماره‌یه‌كی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی لایه‌نگری مافی ژن و هاووڵاتییانی پاریس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆشكی دادگوسته‌ریی پاریس، خوازیاری مه‌حكوومییه‌تی ٢٠ مه‌ئمووری ئاگركووژێنه‌وه بوون كه له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، چه‌ندین جار، ده‌ستدرێژییان كردبووه سه‌ر كچانی تازه‌لاو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان دادگا ته‌نیا سێ كه‌سی به ئه‌نجامدانی “ده‌ستدرێژیی سێكسی” تاوانبار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه حاڵه‌ته‌كانی دیكه ده‌ستدرێژی به حیساب نایه‌ن و به ڕه‌زایه‌تی كه‌سه‌كان ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، قه‌راره دیوانی باڵای فه‌ڕانسه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م په‌روه‌نده‌یه بدات.