كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی كه‌مپی “ڕه‌سته‌م جوودی” له مه‌خموور
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی كه‌مپی “ڕۆسته‌م جوودی” له مه‌خموور، دژی هەوڵەکانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ حه‌ساركێشانی دەوروبەری ئه‌و كه‌مپه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی “ڕۆستەم جوودی” لە مەخمور لە نزیک خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق، خێوه‌یان هەڵداوە و بڕیاریان داوە دژ بەو هەوڵانەی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بۆ سنوورداركردن و گه‌ماروودانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت مان بگرن. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كه‌مپه، پێشتر لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ ده‌وڵه‌تی عێراق، بە هیچ شێوەیەک باسی حه‌ساركێش كردنی دەوروبەری کامپەکە نەکراوە و ئێستا لەپڕ دەیانەوێت دەوروبەری کامپەکە تەلبەند بکەن. جێی ئاماژه‌یه كه دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه، سەرجەمیان خەڵکی باکووری کوردستانن و ساڵانێكی زۆره لەوێ نیشتەجێبوون.
