كۆمه‌ڵێك له دارووسازانی شاره جوراوجۆره‌كانی ئێران، له‌وانه شاره‌كانی تاران، یه‌زد و زه‌نجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دارووسازانی تاران له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشت، له شاری یه‌زد له به‌رانبه‌ر جێگری خۆراك و ده‌رمان و له زه‌نجان به‌رانبه‌ر به زانكۆی علووم پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی دارووسازان، لابردنی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌رمانخانه، و دامه‌زراندنی هه‌زاران ده‌رمانسازی بێكار بوون.