له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی كرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه خۆێندكارانی پزیشكی زانكۆی علووم پزیشكی هه‌مه‌دانیش په‌یوه‌ست بوون به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانكۆیه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌و گرتنی پلاكارد، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كاركردنی خۆڕایی ده‌ربڕی. ئه‌و خوێندكارانه سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانیان، “چاكسازی له ئایین نامه‌ی كاروه‌رزانی پزیشكی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، بردنه سه‌ره‌وه‌ی حقووق به پێی په‌سه‌ندكراوه‌ی وه‌زاره‌تی كار و دابین كردنی بیمه بۆ كاروه‌رزه‌كان” ڕاگه‌یاند. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، خۆێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، ئه‌و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییانه تا ڕێكه‌وتی ١٩ی ئه‌و مانگه درێژه‌ی هه‌بوو.