ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی دهندانپزیشكیی به‌نده‌ر عه‌باس، له بینای ئیداره‌ی زانكۆی علوومی پزیشكی له هۆرمۆزگان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رگرتنی له ڕاده‌به‌ده‌ری خوێندكار له چاو پێوه‌ری دیاریكراوی سازمانی سه‌نجش و ناكارامه بوونی به‌رپرسان و جێگری ئامووزشی زانكۆی دهندانپزیشكی و هه‌روا دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و رفاهی بۆ خوێندكاران، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها خوێندكاران ڕاشیانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.