کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی “بۆنه‌ك”ی سه‌ر به‌ شارستانی مه‌نووجان

اعتراض به شروع به کار معدن آهک در روستای بنک2

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی گوندی “بۆنه‌ك”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌نووجان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و له‌ ناوچوونی دارستانه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

شێوه‌ی ناستانداردی شیركه‌ته‌كانی به‌شی به‌رهه‌مهێنان له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئۆستانی كرمان، له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زووری به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌ و ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی دانیشتووانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شیركه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نیا به‌ سوودی خۆیان به‌ها ده‌ده‌ن و هیچ بایه‌خێك به‌ ژینگه‌ و ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار ناده‌ن.