ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی گوندی ” قه‌ڵاگه”ی سه‌ر به مووچش له ناڕه‌زایه‌تی به داگیركردنی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌م گونده له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بڕد .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵاگه” به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری سنه به نیسبه‌ت داگیركاری سپای پاسداران كه هه‌وڵی داگیركردنی ته‌واوی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و گونده ئه‌دات ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه . جێی ئاماژه‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم و قازییه‌ك به ناوی “حوسه‌ین خانی ” هێرش كراوه‌ته سه‌ر به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و به دڕندانه‌ترین شێوه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی ئه‌و گونده بوونه‌ته‌وه .