ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، لەبەردەم باخى گشتی شاری سلێمانى، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره دژى داگیرکاریی و هێرشەکانی دوێنێی دەوڵەتى تورکییه بۆ سەر شەنگال ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری سلێمانی له‌م كۆبوونه‌وه‌دا دژی هێرش و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه دروشمیان وته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوێست گرتنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌رپرسانی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان دژی ئه‌و جهنایهتانی ده‌وڵه‌تی توركییه بوون. دوێنێ لە دوو هێرشی جیاجیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، فەرماندەیه‌كی “ی.ب.ش” برازایەکی و شەڕڤانێکی ئه‌و هێزه گیانیان له ده‌ست دا، هەروەها سێ هاوڵاتیی مەدەنی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌ی قۆربانیان و برینداره‌كانی هێرشی دووهه‌م بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌كینه”ی شه‌نگال هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.