ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی “حه‌مید نووری”، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی كۆمه‌ڵكۆژی زیندانیان له‌ساڵی ٦٧، له به‌رانبه‌ر شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی له شاری “ستۆكهۆڵم”، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
له دووهه‌مین ڕۆژی دادگایی كردنی “حه‌مید نووری”، دادیاری پێشووی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كه به هاوكاری له كۆمه‌ڵكۆژ كردنی زیندانیان له ساڵی ٦٧ تاوانباره، دادستان وێڕای ته‌فهیمی كهیفهرخاست به‌و تاوانباره، فه‌توای ئێعدامی به كۆمه‌ڵی خۆمه‌ینی دژی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه خوێنده‌وه. دادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ناوی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كه ناسراون به “گرووپی مه‌رگ” به‌م شێوه خوێنده‌وه: “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی”، “مۆسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی”، “حسێن عه‌لی نه‌ییه‌ری”، “ئیسماعیل شووشته‌ری”، “مۆرته‌زا ئه‌شراقی” ، “محه‌ممه‌د مۆقه‌یسه”(ناسرییان) و “حه‌مید نووری”، له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند كه محاكمه‌ی ئه‌و تاوانباره تا مانگی ئاوریلی ساڵی داهاتوو ده‌خایه‌نێت.