ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئۆپراتۆره‌كانی پۆستی فشار قه‌ویی به‌رق له ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌یی خۆیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌یی كرماشان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری دامه‌زران و گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یین و ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئاماده كردنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دامه‌زرانی دایمی، سازمانی “توانیر” له‌مباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆپراتۆره‌كانی به‌رقی فشار قه‌وی له چه‌ند ئۆستانی ئێران، له‌وانه هۆرمۆزگان و خووزستان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.