ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، شاروه‌ندانی ئه‌فغانی دانیشتووی ئێران، له به‌رانبه‌ر بینای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و دژی داگیركاریه‌كانی گرووپی تالیبان و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مرگ بۆ تالیبان” و “ئه‌ماره‌تی ئیسلامیمان ناوێت”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپی تالیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، پشتیوانی وڵاتانی وه‌كوو پاكیستان له‌و گرووپه، هه‌روه‌ها بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ربڕی. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئاست هێرشه‌كانی گرووپی تالیبان و داگیركردنی یه‌ك له دوای یه‌كی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته، چووه‌ته سه‌ره‌وه به جۆرێك كه دانیشتوووانی ئه‌فغانی وڵاتانی سوئید و ئا‌مریكا به كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زاه‌یه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی بایدن ده‌ربڕی.