ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له گه‌چساران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی زاگرۆس، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر له‌ئاست له‌ناوچوونی ژینگه و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌م ته‌وه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڵێسه‌كانی ئاگر له‌وه‌ڕگه‌كان و دارستانه‌كانی ئۆستانی خوزستان، بووشێهر، ئیلام و كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌دی گرتووه‌ته‌وه. دارستانه‌كانی زاگرۆس نه ته‌نیا ئاخێزگه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كانه، به‌ڵكوو ڕۆڵێكی زۆری له دابین كردن و پاشكه‌وت كردنی ئاوی وڵات هه‌یه. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ١١٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئۆستانه‌كانی جنووبی و غه‌ربی ئێران به تایبه‌ت ئۆستانه‌كانی بووشێهر، كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، خوزستان، هۆرمۆزگان و ئۆستانی فارس كه‌وتووه‌ته‌وه كه به‌راورد ده‌كرێ به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و وشك بوونی له‌وه‌ڕگه‌كان، به‌م زووانه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كۆتایی پێ نه‌یه‌ت.