به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان له شاری سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ دژی دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان دژی دواکەوتن و کەمکردنەوەی موچە و باوردۆخی ناله‌باری گوزەرانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانی موچەکانیان لەکاتی خۆیدا بەبێ کەمکردنەوە بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: تەنیا مانگێک مۆڵەت ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات، دوای ئەوە ئەو پێشمەرگانەی لێرەن و هەزاران پێشمەرگەی تر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر بەرپادەکەین. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لە ماوەی رابردووش‌دا، چەندین جار مۆعهلیمان، كارمه‌ندان و خانەنشین كراوان دژی کەمکردنەوە و دابەشنەکردنی موچەکانیان لەکاتی خۆیدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.