كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تیی له به‌شی بێهداشتی زانكۆی علووم پزیشكی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حقووق و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: بۆ ده‌بێ حقووقی پێرسۆنێلێكی شیركه‌تیی دوای هه‌شت ساڵ كار به ڕێژه‌ی پایهحقووقی ئیداره‌ی كار بێت. ناڕازییان هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به گرانی له‌ڕاده‌به‌رده‌ر و په‌رداخت نه‌كردنی حقووق و موستهمهڕییهكانیان ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسان ده‌بێ به زووترین كات سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری سازمان دانی كارمه‌ندانی شیركه‌تیی به‌شی بێهداشت له‌م ئۆستانه هه‌نگاو بنێن. كارمه‌ندانی ناڕازیی ناوه‌ندی بێهداشتی علووم پزیشكی یه‌زد له درێژه خواسته‌كانیان، خوازیاری چاكسازی له بڕیاری دامه‌زراندن له‌م ناوه‌نده بوون و یه‌كێكی دیكه له خواسته‌كانیان، گۆڕینی بارودۆخی كاری پێرسۆنێلی شیركه‌تیی به زیاتر له ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری بوون.