ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی ئاگركووژێنه‌وه‌ی ئیسفه‌هان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی شۆرای ئیسلامیی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و خزمه‌تگوزاریه‌كان ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، به‌رپرسی شۆرای ئیسلامیی شاری ئیسفه‌هان، له ناو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بووه و وه‌ك هه‌میشه، به‌ڵێنی په‌یگیركردنی خواسته‌كانییانی پێداون.