كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌وت و گاز، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كردوه ده‌رنه‌هاتنی یاسای پێڕاگه‌یشتن به حه‌قده‌سته‌كان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به ناردنی چه‌ندین سكاڵا بۆ دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری، ده‌نگیان به پێویستیی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه داوه. یاسای په‌یوه‌ندیدار به ئه‌رك و ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی په‌سند كرا و له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه ته‌ئید كرا و پاشان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت هێستاش به‌ندێك له‌و یاسایه‌ی كه به پێڕاگه‌یشتنی حه‌قده‌سته‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڕێوه‌ی نه‌برووده.