كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی شیركه‌تی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی پێشكه‌وتوو له نه‌خۆشخانه‌كان، به‌شی فریاكه‌وتن و هه‌روه‌ها ته‌یار كردنی كادری ده‌رمانی به‌م ئیمكاناته‌ن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه خوازیاری په‌رداخت كرانی حقووقی دواخراو، سه‌نه‌وات، كارانه و زێده‌كارییه‌كانیانن.