كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ئۆستانی بووشێهر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی كه له‌ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی كارانه و په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان ناڕازیین، ڕایانگه‌یاندووه: له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه كارانه‌كه‌یان زیاتر بكرێت لێ كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی په‌ره‌ستاران حقووقی تایبه‌ت به‌و شته‌ی كه ناوی نراوه‌ی “حه‌قی كۆرۆنا” پێیان نه‌دراوه. شایانی باسه، په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی ئه‌م ئۆستانه‌ش، چه‌ندین مانگه حقووق و مه‌زایاكانیان سه‌ره‌ڕای سه‌ختی كاریان له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو به‌هۆی كۆرۆنا په‌رداخت نه‌كراوه.