كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌حقووق و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی به‌شی تایبه‌ت به كۆرۆنا كه به شێوه‌ی شیركه‌تی كار ده‌كه‌ن، مه‌زایاكانیان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عات كاری و سه‌پاندانی زێده‌كاری ئیجباری و په‌رداخت نه‌كرانی مه‌زایاكانیان ناڕازیین. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌عات كاری په‌ره‌ستاران له ١٦٠ سه‌عاته‌وه بۆ ١٧٥ سه‌عات زیاد كراوه، به بێ ئه‌وه‌یكه حقووقه‌كانیان زیاد بكرێ. ده‌شڵێن: بۆ هه‌ر په‌ره‌ستارێك له مانگدا ٥٠ سه‌عات حه‌قی زێده‌كاری ئیجباری له‌به‌ر چاو گیراوه.