کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستاران له‌ ئۆستڕالیا

په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئۆستڕالیا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئه‌نجام دانی كاری زۆره‌ملێ له‌ ڕۆژانی پشوودا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆستڕالیا له‌ ڕۆژانی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، له‌گه‌ڵ ململانێی نوێی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی ئۆستڕالیا په‌ره‌ستارانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌ندێ مافی وه‌ك پشوودانی گشتی بێبه‌ش كردووه‌. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ساڵی ٢٠٢٠، ناخۆشترین ده‌ورانی ژیانیان ئه‌زموون كردووه‌. ده‌شڵێن: پێشێل كردنی مافه‌كانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، زه‌ربه‌یه‌كی قورسی دروونی لێیان داوه‌ و چیدی هیچ ئامانجێكیان بۆ درێژه‌دان به‌ كار نییه‌.