كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئۆستانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای ئه‌نجام دانی كاری سه‌خت و تاقه‌ت پڕووكێن، ماوه‌ی یه‌كساڵه كه هیچ حقووقێكیان پێ نه‌دراوه. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ٢ مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی بودجه‌ی ١١ هه‌زار و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ هه‌ژماركردنی كارانه و حقووقی دواخراویان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێ په‌رداختی حقووقی ساڵی ٩٨یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشتن.