كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ئه‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێن یاسای “تعرفه‌گذاری خدمات پرستاری”، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه‌ن، ڕایانگه‌یاندووه: به‌دوای ١٣ ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌یگیری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه‌ن، ده‌ڵێن: ئێستا كه بارودۆخی ئابووری ناله‌باره و مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ڕێگایانه، پێویسته به‌رپرسان سه‌رنج بده‌نه خواسته‌كانیان و له زووترین كاتدا یاسای “تعرفه‌گذاری خدمات پرستاری” به‌كرده‌وه ده‌ربێنن.