کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستاران له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

148g

148g

په‌ره‌ستاران له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی كارانه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوویان و هه‌روه‌ها باقی مه‌زایاكانی دیكه‌یان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی، ئامانج له‌ ڕێكخستنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی حقووقه‌كانیان و ده‌ڵێن: داوا له‌ وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌كه‌ین كه‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانمان به‌ خێرایی په‌رداخت بكرێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی كارانه‌، زێده‌كاری، حه‌قی لیباس، مه‌ئموورییه‌ت و په‌رداخت نه‌كردنی قه‌رزه‌كانیان، ژیانی په‌ره‌ستارانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه‌.