ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له په‌رستاران و كادری ده‌رمانیی نه‌خۆشخانه‌ی “ڕووحانی”ی شارستانی بابۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٦ مانگ له حقووقه‌كانیان، ئاستی كارانه‌كانیشیان به‌شێوه‌ی به‌رچاو هاتووه‌ته خوارێ. هه‌روه‌ها په‌رستارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و نووسراوه خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌كانیان بوون.