کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستاران له‌ ئێران

4464566

چوونهسهرهوهی بێكاری، گرانی، ههژاری و برسییهتی لهكۆمهڵگای ئێران نهتهنیا كرێكاران بهڵكوو ژیانی باقی توێژهزهحمهتكێشهكانی كۆمهڵگای لهوانهپهرستاران، خانهنشینكراوان، كاسبكاران و دهستفرۆشانی، خسووتهتهژێر گوشارهوه‌. ئهوان بۆ دهربازبوون لهم باروودۆخهفهلاكهتبارهكهكۆماری ئیسلامی بهسهر كۆمهڵگای ئێرانیدا سهپاندووه، ڕێگایهكیان بێجگهلهبهڕێوهبردنی مانگرتن و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی بۆ نهماوهتهوه‌. لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا سهرهڕای مهترسیی كۆرۆنا و ههڕهشهی هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم، جهماوهری خهڵك هیچ دهرفهتییهكیان بۆ ناڕهزایهتی دهربڕین لهدژی كۆماری ئیسلامی لهدهست نهداوه‌. ڕۆژی شهممه٤ی مانگی ڕێبهندان، ژمارهیهكی زۆر لهپهرستارانی نهخۆشخانهجۆراوجۆرهكانی تاران لهناڕهزایهتی بهبهڕێوهنهچوونی یاسای تارفهدانان لهسهر خزمهتگوزارییهپزیشكییهكان، كه١٤ ساڵ لهمهوبهر پهسند كراوه، بهڵام ههتا ئێستا بهكردهوهدهرنههاتووه، لهبهرامبهر مهجلیسی ڕژیمی ئیسلامی، دهستیان دایهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی.

بهدوای ئهوهدا، ڕۆژی یهكشهممه٥ی مانگی ڕێبهندانیش، پهرستارانی نهخۆشخانهیمیلادی تاران، بۆ جارێكی دیكهلهناڕهزایهتی بهباروودۆخی نائهمن و نهدرانی حهقدهست و باقیی خزمهتگوزارییهكان، لهحهساری نهخۆشخانهدهستیان دایهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی. پهرستاران ڕایانگهیاندووهكه‌: ” لهباروودۆخێكدا كهئهركی گرانی دهرمانی پهتای كۆرۆنا لهسهر شانمانه، و لهحاڵێكدا كهقیمهتی كاڵا پێویستهكان، ڕۆژ بهڕۆژ دهڕواتهسهرێ، حهقدهستهكانمان ماوهیهكی زۆرهكهزیاد نهكراوه‌”. لهو نێوهدا پهرستارانی نهخۆشخانهخسووسییهكان پتر لهباقیی هاوكارانیان لهژێر گوشاری ماڵی و مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشی كۆرۆنا دان. بهداخهوهههتا ئێستا، ژمارهیهكی زۆر لهپهرستاران بههۆی كهمتهرخهمیی بهرپرسان و نهبوونی كهرهستهی ئیمهنی، بوونهتهقوربانیی پهتای كۆرۆنا و ژمارهیهكی زۆریشیان لهسهر كار دهركراون. جێگری سهرۆكی كۆمیسیۆنی تهندرووستی و دهرمانی مهجلیس، لهتویتێكدا ڕایگهیاند كه‌: “لهكۆی گشتیی ١١٠ ههزار پهرستاری نهخۆشخانهكانی ئێران، ٣٢ ههزار كهسیان تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا بوون و بههۆیهوه٥٠ كهسیش گیانیان لهدهست داوه‌. ئهو ههروهها ئاماژهی بهوهش كرد كهبههۆی هاتنهخوارهوهی داهاتی نهخۆشخانهخسووسییهكان، پتر له٥٠ ههزار كهس لهچهرخهی چالاكیی و خزمهتگوزاریی پزیشكی دهركراون“. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهسهرۆكی دهستهی بهڕێوهبهرایهتیی نیزامی پهرستاریی تاران، دانی بهوهدانا كه‌” تهنیا لهتاران، لهگهڵ كهمبوونی ٧ ههزار پهرستار بهرهوڕووین“.

بهڵام كردهوهی كارگێڕانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر خواستی ڕهوای پهرستارانی زهحمهتكێش و بێبهش،جێبهجێ كردنی خواستهسهرهتاییهكانیان و چارهسهر كردنی كێشهكانیان نییه، بهڵكوو ههوڵ دهدهن لهڕێگهی ڕێكخراوهدهستسازهكانی خۆیان، لهوانه‌ “سازمانی نیزامی پهرستاریمافی كرێكاران پێشێل بكهن و بهربهناڕهزایهتییهكانیان بگرن. ئهم ڕێكخراوهكهسهربهناوهندهئهمییهكانه، بهنیازهلهڕێگهی دزهكردن لهناو ڕیزی پهرستاراندا، بهئامانجی پێكهێنانی دووبهرهكایهتی و دوژمنایهتی لهناویاندا، بهربهر یهكگرتوویی و پێكهاتنی ڕێكخراوی پیشهیی سهربهخۆی پهرستاران لهئێران بگرێت. بهڵام دهمێكهماهییهتی دژهپهرستار بوونی ئهم ڕێكخراوهحكوومهتییه، بهتهبلیغاتی درۆیین و فهزاساری و پاساو كردنی كردهوهی بهرپرسانی ڕژیم لهخۆدزینهوهلهخواستی پهرستاران، بۆ بیروڕای گشتیی پهرستاران، ئاشكرا بووهو ئهم ڕێكخراوهش وهك باقیی ڕێكخراوهدهستسازهكانی ڕژیم، لهناو پهرستاران‌‌دا بێئێعتبار بووه‌.

لهبهرامبهردا، چالاكانی پیشهیی پهرستاران، سهرهڕای گوشار و ههڕهشهی دهزگا ئهمنییهكانی ڕژیم، دهمێكهبۆ پێكهێنانی هاوئاههنگی لهناڕهزایهتییهكانیاندا،ئهنجومهنی چالاكانی پیشهیی پهرستارانی ئێرانیان پێكهێناوه‌. لهو جێگایهوهكهههڵوێستگیرییهكانی ئهم ئهنجومهنه، ههڵگری بهرژهوهند و قازانجی پهرستارانی ئێران بووه، لهلایهن بهشێكی زۆر لهپهرستارانهوهپشتیوانیی لێكراوه‌.

ماوهیهك لهمهوبهرئهنجومهنی چالاكانی پیشهیی پهرستارانی ئێران، لهڕێگهی بهیانییهیهكهوه، وێڕای ئاماژهبهباروودۆخی نالهباری كار و ژیانی پهرستاران، لهدژی سیاسهتهكانی ڕژیم لهپهیوهند لهگهڵ پهرستاران، ناڕهزایهتی دهربڕی و ڕایگهیاند: “لهحاڵێكدا كهبهر لهكۆرۆناش، كهمبوونی كادری دهرمانی لهئێران گهیشتبووهیهك سێههمی ستانداردهجیهانییهكان، دهركردنی ٦ ههزار پهرستاری قهراردادی و دامهزراندنی پێرسۆنێلی شیركهتیی ناشارهزا، بهقهراردادی فریوكارانهی ٨٩ ڕۆژهو بهدانی كارانهی ٥٠ ههزار تمهنی، لهلایهكهوهبووهتههۆی نایهكسان بوونی چهند سهد بهرابهریی حقوقهكان و لهلایهكی دیكهشهوه،لهبهرچاو نهگرتنی كهرامهتی مرۆڤ و چوونهسهرهوهی گوشاری كاری  و كهمتهرخهمیی بهنیسبهت سڵامهتی كادری دهرمانی لێكهوتووهتهوهو ئهوهش خۆی بووهتههۆی هاتنهخوارهوهی ئاستی خزمهتگوزارییهكان و چوونهسهرهوهی بهردهوامی ڕێژهی گیان لهدهست دانی خهڵك“.

بهڵام ئهوهتهنیا پهرستاران نین كهلهژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا، بههۆی باروودۆخی نالهباری بژێوی و دهرمان، كارد گهیشتووهتهسهر ئێسقانیان. لهماوهی یهك حهفتهی ڕابردوودا، بێجگهلهناڕهزایهتیی پهرستاران، شایهدی مانگرتن و ناڕهزایهتیی بهردهوامی كرێكاران لهبهشهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی موعهلیمان و مۆرهبیانی پێش دهبستانی، كۆبوونهوهی خوێندكاران و ئهندامانی ههیئهتی عیلمیی زانكۆكان، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی بهرینی خانهنشینكراوانی تهئمینی ئیجتماعی و باقیی توێژهكانی دیكهی كۆمهڵگا بووین. ههموو ئهم ناڕهزایهتیانهش وهك ههمیشهلهگهڵ هێرشی وهحشیانهی هێزهسهركوتگهرهكانی كۆماری ئیسلامی بهرهوڕوو بوونهوه‌. بهڵام باروودۆخی ههژاری و بێكاری و برسییهتییهك كهكۆماری ئیسلامی بهنیازهبهكهڵك وهرگرتن لهپهتای كۆرۆنا بهسهر خهڵكی ئێرانیدا بسهپێنێ و بهشێكی زۆری لهبهڕێوهبردنی سیاسهتی زێدهخوازانهو نیزامی ڕژیم و گهندهڵی و دزیی بهرین لهناو گشت ناوهندهكانی دهسهڵات سهرچاوهدهگرێ، ناتوانێ لهگهڵ ناڕهزایهتیی كرێكاران، خانهنشینان، موعهلیمان و پهرستاران و ملیۆنان لاوی وهگیان هاتوو و بێكاری پهراوێزی شارهكان بهرهوڕوو نهبێتهوه‌. جهماوهری خهڵك ناتوانن تهسلیمی باروودۆخێك بن كهڕژیمی ئیفلاس هێناوی كۆماری ئیسلامی بهسهریانیدا زاڵ كردووه‌. ئهوان ڕێگاچارهی ڕزگار بوون لهم باروودۆخهفهلاكهتبارهیان لهدرووشم و پلاكاردهكانیاندا بهڕوونی نیشان دا. درووشمیكرێكار ــ خوێندكار ــ موعهلیم ــ خانهنشین ــ پهرستار، یهكگرتن یهكگرتن، ڕێگای بهچۆك داهێنانی ڕژیمی سهرمایهداریی ئیسلامییه‌. بێگومان، لهباردووخێكدا كههێڵی ههژاری لهسیستمی ئابووریی داڕماوی ڕژیمدا گهیشتووهته١٢ ملیۆن تمهن، حهقدهستی سێ چوار ملیۆنی، ناتوانێ زگی برسیی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش تێر بكات. بهدڵنیاییهوهكۆبوونهی ناڕهزایهتیی درێژهی دهبێت، و ڕێكخراو و سهرتاسهری دهبنهوهو لهئاخێزێكی گشتیدا، بهبههرهمهند بوون لهمانگرتنی بهرین و سهرتاسهریی كرێكاران، بارگهو بنهی ئهم ڕژیمهدژهمرۆییهتێكهوهدهپێچن و نهتهنیا خهڵكی ئێران، بهڵكوو خهڵكی وڵاتانی دهورووبهریش، لهچنگ دهسهڵاتی نگریسی ڕژیمی ئیسلامی ڕزگار دهكهن.