ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی شاری مه‌شهه‌د له ئاست باروودۆخی ناله‌باری پیشه‌یی، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم له ئاست باروودۆخ و كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له‌م هێرشه‌دا په‌رستارانی ناڕازی دراونه‌ته به‌ر توندوتیژیی فیزیكی و لانیكه‌م ١٠ كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.