
كۆمه‌ڵێك له پاكبانانی شاره‌داریی یاسووج ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاكبانانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه، ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، له‌ئاست دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، “ماسك و ده‌ستكێش” له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان ناڕازیین.
