به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی پارێزه‌ری مافی په‌نابه‌ران له ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی په‌نابه‌ران له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستادا كه به‌هۆی تووشبونیان به كۆرۆنا بوونه‌ته كه‌مپی په‌نابه‌ران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری چۆڵ كردنی خێرای كه‌مپه‌كان و دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ په‌ناخوازان بوون. ئه‌م ناوه‌ندانه هه‌روه‌ها خوازیاری وه‌رگرتنی په‌ناخوازان له لایه‌ن كۆمۆنه‌كانی ئاڵمانه‌وه بوون.